
Hosted by VOA · EN

دوابەدوای شەڕەکانی لازقییە و شوێنەکانی تری سوریا، ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر دروستبووە لەسەر ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێکی سەرتاسەری ناوخۆیی لە سوریای بەشەڕ وێرانبوودا. ئەمەریکا و وڵاتانی تری جیهانیش سەرکۆنەی ئەو شەڕانە دەکەن و داوای پاراستنی مافی کەمایەتییەکان دەکەن بە عەلەوییەکانیشەوە.

لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی و چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیادا. *وتاری سەرۆک دانۆڵد ترامپ لەبەردەم هەردوو خانەی کۆنگرێسی ئەمەریکادا.

لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ * دابەشبوونەکانی ناو ئێران هەروادێ و زیاتر دەبن هەوڵەکانیش بۆ دەربازبوون لەو ئاڵۆزیانە بوونەتە ناکۆکی زیاتر لەناو ڕژێمی ئێراندا. * لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆنەپارێزانی ئەمەریکادا جەخت لە بەرەنگاربوونەوەی ڕەفتار و سیاسەتەکانی ئێران دەکرێت.

لەبەرنامەی چاوی واشنتنی ئەم هەفتەیە لە بەشی یەکەمدا ئیرینا سوکرمان، شیکەرەوەی ئاسایشی نیشتمانی و لەبەشی دووهەمیشدا، سیروان قچۆ لە دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە داهاتووی سوریای نوێ وەڵامی پرسیارەکانی بەڵێن ساڵح دەدەنەوە.

سەرۆک ترامپ ڕایگەیاندووە پلانەکەی بۆ ڕادەستکردنی کۆنترۆڵی غەززە بە ئەمەریکا کۆتایی بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەهێنێت. هەروەها سیاسەتی ئەوپەڕی فشاری بۆ سەر ئێران گرتەوەبەر. کاریگەرییەکانی ئەم هەنگاوانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چین؟ وەڵامی ئەم پرسیارە لە چاوی واشنتنی ئەم هەفتەیە ببینن.

بەرنامەی ئەم هەفتەیەی چاوی واشنتۆن دوو بابەت لەخۆ دەگرێت. بەشی یەکەم پرسی ڕاگرتنی یارمەتییە دەرەکییەکانی ئەمەریکا و کاریگەرییەکانی بەسەر دامەزروە مرۆییەکان و لە بەشی دووهەمیشدا تیشک دەخریتە سەر مێژووی دەزگای ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.

لە چاوی وواسنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *هێزی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراقدا دوای ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. *ناردنەوەی کۆچبەران لە ئەمەریکا و سیاسەتی یارمەتییەکانی ئەمەریکا بۆ وڵاتان.

لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *پرۆسەی ئاشتی لە تورکیادا و ئەگەرەکانی ئەو پرۆسەیە. *بڕیارەکانی سەرۆکایەتی بەڕێبەرایەتییەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ.

لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *ئیسرائیل پشتیوانی بۆ کورد لە سوریادا ڕادەگەیەنێت و تورکیاش هەڕەشە دەکات. *پرۆسەی پەسەندکردن و متمانەدان بە ئەندامانی کابینەی نوێی دانۆڵد ترامپ.

لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *ڕۆڵی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پاش وەدەرنانی لە سوریادا. *هێورکردنەوەی سزاکان لەسەر سوریا.